به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رژمێری گشتی چڕ له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و هاووڵاتیان له‌ ماڵه‌كانیاندا ده‌مێننه‌وه‌ و چاوه‌ڕوانی تیمی سه‌رژمێری ده‌كه‌ن بۆ تۆمارکردنی ناوی خێزانەکانیان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌ ڕۆژی 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ سه‌رژمێری سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستیپێكردووه‌ .

لە فۆرمێکی سادەی یەک لاپەڕەییدا پرسیارەکان بریتی بوون لە ناوی سەرۆک خێزان، ژمارەی ئەندامانی خێزان و ناوی سیانییان، پەیوەندیی خێزانیان، رەگەز (نێر یان مێ)، رۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوون.