Publish Date: ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٠٩:٣٥

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لە هەوڵی بێ پاساو و هاندەرانەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ پەسەند کردنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران بە توندی ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی ژان نوئل بارو وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەگەڵ سەید عەباس عێڕاقچی، دوایین گۆڕانکارییەکانی هاوپەیوەند بە دانوستانی ئەتۆمی و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنیەدا لە هەوڵی بێ پاساو و هاندەرانەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ پەسەند کردنی گەمارۆی نوێ بەسەر ئێران بە توندی رەخنەی گرت.

عێراقچی هەروەها بڕیاری سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا بۆ پێشکەش کردنی بڕیارنامە لە کۆبوونەوەی شۆرای حاکمانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ناڕەوا وەسف کرد و وتی کە ئەو هەوڵەی سێ وڵاتی ئەورووپییە بەرەوڕوو بوونەوەی ئاشكرای کەشی ئەرێنی لە هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس وەسف کرد و ڕایگەیاند کە ئەوە بەس دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونی پرسەکە.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها هاوپەیوەند بە گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و درێژەی کۆمەڵکوژییەکان لە غەززە، بەرپرسیارێتی پاڵپشتەکانی ئەو ڕژیمەی هێنایەوە بیریان و داوای هەوڵی جیدی هەموو لایەنەکان بۆ هاندانی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان و غەززەی کرد.