Publish Date: ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ٠٧:٥١

ڕژێمی زایۆنی ناوچە جیاوازەکانی غەززەی کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوچە جیاجیاکانی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە بە توندی بۆردومان کران.

لەسەر بنەمای ئەمەش تەلئەبیب کە بە پشتبەستن بە پلانی ژەنەڕاڵەکان هەوڵی پاکتاوکردنی نەتەوەیی باکووری غەززە و دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو لەم کەرتەدا دەدات، جارێکی دیکە ئۆردوگای جەبەلیە و بەیت لاحیەی لەم ناوچەیەدا بۆردومان کرد.

ئاژانسی هەواڵی وەفای فەلەستینی باس لەوە دەکات کە لە کاتی دڕندەیی زایۆنیستەکان لە بەیت لاحیا بینایەکی نیشتەجێبوون وێران کراوە و لانیکەم 8 هاووڵاتیی مەدەنی فەلەستینی شەهید بوون. بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە ژمارەی شەهیدانی ئەم ڕووداوە زیاتر بێت.

ڕژێمی زایۆنیستی هێرشی کردە سەر تانکەرەکانی ئاو و سیستەمی ئاوەڕۆی نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە. ئێستا دەتوانرێت بڵێین خزمەتگوزاری پزیشکی لە باکووری غەززە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە: هێرش بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی نەسیرەت و بۆریج هەروەها 6 شەهیدی لێکەوتەوە. لە یەکەم هێرش بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی نەسیرەت بینایەک وێران کرا و 3 کەس شەهید بوون.

لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا هەلیکۆپتەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەوام ئۆردوگای بوریجیان لە ناوەندی غەززە بۆردومان کرد.

وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین باس لەوە دەکات کە بە هۆی دڕندەیی هێزەکانی زایۆنیستی، لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم 50 کەسی مەدەنی لەم کەرتەدا شەهید بوون.