Publish Date: ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٢:٢٩

سنووری مێهران بەهۆی سەرژمێری گشتی لە عێراق بە شێوەی کاتی دادەخرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی عەباس شەفێعی فەرمانداری مێهران ڕایگەیاند کە سنووری نێودەوڵەتی مێهران بەهپی بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی سەرژمێری گشتی لە وڵاتی عێراق و دانانی سنوور بۆ هاتوچۆکان لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دادەخرێت.

ئەو بڕیارە بە ئامانجی هاوکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئاسانکاری جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی سەرژمێری گشتی لە ئەو وڵاتە دراوە.

موسافر و زیارەتکارانێک کە دەیانەوێت لە سنووری مێهرانەوە بچنە عێراق، پێویستە بەرنامەی سەفەری خۆیان بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە بگۆڕن.