لێکۆڵەرانی کۆمپانیایەکی زانست بنەما توانی بە شکاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا، ڕادیۆدەرمانێک کە لە لیستی گەمارۆکاندایە و یارمەتیدەری ناسینەوەی گرێی لەنفاوییە کە تووشی شێرپەنجە بووە، خۆجەیی بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای زانست بنەمای ئاپرین سەما فارمەد بۆ یەکەم جار لە ئێران و وەکوو دووهەمین کۆمپانیا دوای کۆمپانیای ئەمریکی توانی مادەی کاریگەر لە ڕادیۆدەرمانی ناسینەوەی تکنسیۆمی تیلمانۆسپت (بۆ ناسینەوەی گرێیە لەنفاوییەکانی تووشبوو بە شێرپەنجە) چێ بکات.

ڕادیۆدەرمانی تیلمانۆسپێت وەکوو تایبەتترین ڕادیۆدەرمانەکانی ناسینەوەی گرێیە لەنفاوییەکان لە جیهان بۆ چارەسەری ئەو کێشە توانایی ناسینەوەی ورد و دەستبەجێی گرێیە لەنفاوییە تووشبووەکان بە شێرپەنجەی هەیە.

بە بەکارهێنانی ئەو توانانییە، پزیشکەکە پێش لە هەر هەوڵێک بە چاندنی ئەو ڕادیۆدەرمانە و ئەنجامی سکەنی سپێکت، شوێنگە و ئاستی وردی گرێیە لەنفاوییە تووشبووەکان بە شێرپەنجە دیاری دەکات.

زانستی تەکنیکی ئەو بەرهەمە بە شێوەی تەواو خۆجەیی بە پشت بەستن بە زانستی لێکۆڵەرانی ئێرانی بەدەست هاتووە و گەیشتووەتە قۆناغی تاقی کردنەوە لە سەر مرۆڤ.