بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی تاران، لەم توێژینەوە کە لە چوارچێوەی تێزی دوکتۆریی ئیلهام لەشنی خوێندکاری دوکتۆریی میکرۆبایۆلۆژیی زانکۆی تاران بە ڕێنوێنیی دوکتۆر محەمەدعەلی ئامووزگار و دوکتۆر حەمید موقیمی ئەندامی لیژنەی زانستی زانستگەی ژینناسی و بە هاوکاریی دوکتۆر ڕیمۆند تێرنێر لە کالێجی کولگەری کەنادا ئەنجام درا، تایبەتمەندیگەلی بەرچاوی نانۆوردیلەکانی سلێنیۆم لە وەستاندنی گەشەی باکتریاکان و کارگە نەخۆشیزاکان لێکدرایەوە.
دوکتۆر ئامووزگار بە ئاماژە بەوەی کە لەم توێژینەوە لە شلکێنەی (Yarrowia lipolytica) بۆ بەرهەمهێنانی نانۆوردیلەی سلێنیۆم کەڵک وەرگیراوە، ڕایگەیاند: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەهرەیەکی زۆری لە پیشەی دەرمانسازی، پزیشکی و ژینگەدا دەبێت و هاوکات لەو شلکێنەیە دەکرێ کامڵکەری خۆراکی بۆ دابینکردنی ڤیتامین و پرۆتئین و تیزاوە چەورەکان و تیزاوە ئامینۆئێگزۆژێنەکان کەڵک وەرگیرێت.
ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Microbial Biotechnologyدا چاپ و بڵاو کراوەیەوە.