Publish Date: ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:١٤

بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە شەهیدبوونی ٢ ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە شەهیدبوونی ٢ ئەندامی باڵای ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ تاقمێک لە هێزەکانی، لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق هەواڵی دا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: سەر لە بەیانی ئەوڕۆ تەرمی ٢ فەرماندەی شەهید عەبدولعەزیز سەعید میناوی(ئەبوو سەعید) و ڕەسمی یووسف ئەبووعیسا(ئەبووعەسام) وێڕای تەرمی چەند ئەندامی دیکەی ئەم بزووتنەوەیە لە ژێر داروپردۆکان هێنرایە درێ.

جیهادی ئیسلامی فەلەستین جەختی لەوەش کرد کە هەڵمەتە ناجوامێر و جەنایتەکارانەکانی ڕژیمی زایۆنی یەنتا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ورە و ئیرادەی ئێمە بۆ درێژەدان بە بەرخۆدان تا تێکشکاندنی ئامانجەکانی دوژمن.