بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووری قزڵجە وەزیری جیهادی کشتوکاڵی ئێران وێڕای دەستنیشانکردنی پستە وەک بەرهەمێکی ستراتژیکی وڵات، ڕایگەیاند: بەپێی ئاماری بەربوومە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمی کشتوکاڵیی ئێران تەندروسترینە لە جیهاندا.
ناوبراو وتیشی: یەکێک لە پلانەکانی ئێمە چاکسازیی باخەکانە و سنوورمەندی و بێبەشی ئاوی یەکێک لە گرفتە بەرچاوەکانە و بەوەشەوە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ئەرکە لە سەر شانمان و پەیجۆری دابینکردنی ئاوی پێویست هەین و دەبین.