بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕادیۆی ئەرتەشی زایۆنی دانی بەوەدا نا کە بەندەری حەیفا و ناوچەی جەلیلە لە باکوری فەلەستینی داگیرکراوی فەلەستینی داگیرکراو لانیکەم بە 35 مووشەکی قورس کە لە باشووری لوبنانەوە تەقێندرابوون، کراوەتە ئامانج.
ئەلعەرەبی لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵەدا ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەم هێرشە مووشەکییە بەرفراوانە، سیستەمی بەرگری سوپای داگیرکەر نەیتوانی هیچ کام لەو مووشەکانە بگرێت و لەناویانببات.
دەنگی بەردەوامی ئاگادارکەرەوەی مەترسی لە ناوچە جیاوازەکانی بەندەری حەیفای داگیرکراو بیسترا و دووکەڵ بەرزبووەتەوە.
هەروەها کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە دەنگی چەند تەقینەوە و ئاگادارکەرەوەیەک لە ناوچەی "الکرایوت" لە باکووری حەیفا بیستراوە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویانکردەوە، بینایەک لە شارۆچکەی داگیرکراوی "یارا" لە جەلیلی ڕۆژئاوا دوای ئەوەی مووشەکێک بەر باڵەخانەکە کەوتووە، ئاگری گرتووە.