عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ئێران لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان هەر بڕیارێک بدات، پاڵپشتی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاریجانی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین وتی: شەڕەکانی باشووری لوبنان نیشاندەری شکستی ئیسرائیل و نالۆژیک بوونی ئەو ڕژیمەیە.

ناوبراو وتیشی: لە سەفەر بۆ سووریا و لوبنان پەیامی ڕاستەوخۆی ڕێبەری ئێرانم گەیاندە بەشار ئەسەد و نەبیە بڕی .

لاریجانی وتیشی: ئامانجی سەرەکی ئەو پەیامانە، پشتیوانی لە بەرخۆدان و گەلانی سووریا و لوبنان بوو.

ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند: ڕەشنووسی ئاگربڕ هەندێک بڕگەی تێدایە کە ئەگەر ئەمریکا و ئیسرائیل پێشێلی نەکەن دەتوانێت لە داهاتوودا لەسەری ڕێککەوتن بکرێت.

لاریجانی وتیشی: نتانیاهۆ ئارەزووی گۆڕینی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی هەیە بەڵام بە کامە هێز ئەو ئارەزووە دەهێنێتە دی؟ نتانیاهۆ لە هەموو بوارێکەوە پشتی بە ئەمریکا بەستووە و بە بێ ئەوان هیچێک نییە و تا ئێستا چ دەستکەوتێکی هەبووە؟

ناوبراو وتی: دروست کردنی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ بەدەستی ئەو و ئەو نییە بەڵکوو بەدەستی کەسانێکە کە لە مەیدانی شەڕدان.