بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی بەرپرسی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پاوەجێ ئەنجامی ئەرێنی هەبوو و ئەو پەیامەی بۆ داعش هەبوو کە چی دیکە ناتوانێت ببووژێتەوە.
فەرهاد شامی وتیشی کە ئەو ئۆپراسیۆنە جیاواز لە هی پێشوو بوو و ناوچەیەکی بەربڵاو لە تەل کۆچەر لە سنووری عێراقەوە تا باشووری حەسەکە پاک کرایەوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند کە ژمارەیەکی چەکداری داعشی قۆڵبەست کران کە پێشتر لە هێرشەکان بۆ سەر هەسەدە بەشدار بوون.
ناوبراو وتیشی کە ئەو ئۆپراسیۆنە بە دوو هۆکار ئەنجام درا: یەک پێشینەی هێرشەکانی ئەم دواییەی داعش و ئەوەش بۆ ئێمە پشت ڕاست بووبووەوە کە داعش دەیەوێت هێرش بکاتە سەر کەمپی هەول و زیندانەکانی دیکە و هۆکاری دووهەمیش ستراتیکی هێزەکانی ئێمە واتا هەوڵی هێزەکانمان دژی داعش.