جیهادی ئیسلامی شەهید بوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی خۆی لە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سووریا پشتڕاست کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق کرد .

جەهادی ئێسلامی جەختی لە درێژەدان بە ڕێگای جیهاد و خۆڕاگری کرد.

شەوی ڕابردوو ئیسڕائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشق و بەیەکجار ژمارەیەک ئەندامی جەهادی ئیسلامی شەهید کرد.