Publish Date: ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٠:٥٩

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: تاران لە کاتی گونجاودا مافی یاسایی بۆ بەرگری لە خۆی لە بەرانبەر ئیسرائیل بەکار دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەسغەر خاجی ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران بە هەواڵدەری ڕیانووستی وتی: ئێران تا ئێستا بڕیارێکی لەسەر گۆڕینی ژمارەی هێزە ڕاوێژکارەکانی خۆی لە سووریا بەهۆی چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین نەداوە.

ناوبراو لە ئەو بارەوە زیادی کرد: تاران لە کاتی گونجاو و بە شێوەی یاساییی مافی خۆی بۆ بەرگری لە خۆ لە بەرانبەر ئیسرائیل بەکار دەهێنیت.