بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد شەفایی ڕایگەیاند: مانۆڕی ئۆپراسیۆنی شەهیدانی ئاسایشی بڕیارگەی قودسی هێزی زەوینی سپا بە بەشداری یەکینەکانی سابرین، هێزی تایبەت، تەکاوەر، کۆپتەری، جەنگال و یەکینە خەڵکییەکانی پارێزگا درێژەی هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: لە درێژەی ئەو مانۆڕەدا بە هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی هێزە هەواڵگری و ئۆپراسیۆنییەکانی مانۆڕەکە و هاوڕێیەتی خەڵکی پارێزگا، لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا 4 تیرۆریستی سەر بە ئیسرائیل کوژران و 7 کەسی دیکەش دەستگیر کران و 5 فیرخۆری دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنیەکان کردووە.