وتەبێژی دەوڵەتی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: ئێمە دەتوانین هاوکات لەگەڵ ئەمریکا و ئێران لەسەر ئاگربڕ گفتوگۆ بکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی باسم ئەلعوادی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە بە شێوەی خوارەوەیە:

عێراق وەکوو دیکەی وڵاتانی عەرەبی هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری قەیران لە لوبنان و دەسخۆشی قەتەر و میسر دەکەین بۆ هەوڵەکانیان لە ئەو بارەوە.

هەروەها وتیشی کە ئێمە ڕۆڵی ناوبژیوان دەگێڕین لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا بۆ نیزک کردنەوەی ڕوانگەکان.

ئێمە ڕۆلی گرینگ لە نزیک کردنەوەی ڕوانگەکان و کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان یاران و واشنتۆن دەگێڕین.

وتیشی خەڵکی عێڕاق جەنایەتەکانی ئیسرائیل بەتواوەتی ئیدانە دەکەن.

ڕاشیگەیاند کە پێوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ واشنتۆن بە گۆڕینی دەوڵەتەکان ئەمریکا دەگۆڕدرێت.