جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری لە کۆمکاری عەرەبی ئیسلامیدا وتی: کۆمەڵکوژیی فەلەستین و لوبنان پاشهاتی سزانەدرانی جەنایەتکارانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەدڕەزا عارف جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری ئیسلامی لە ڕیاز، وێڕای ئیدانەکردنی دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەزە و لوبنان و پێداگری بۆ مافی چارەخۆنووسیی گەلی چەوساوەی فەلەستین، وتی: کەمتەرخەمی هەمبەر بە ستەم و دەستدرێژی و نادادپەروەری دەبێتە هۆی دەستەوەستانی و پەسیڤبوون و دەستەوەستانی خۆی جۆرێک هەڵەی ئەخلاقییە کە دەبێتە هۆی ملهۆڕتربوونی جەنایەتکار.

عارف وتیشی: ئەم کۆمەڵکوژی و داگیرکارییە پاشهاتی هەستی سزانەدرانی جەنایەتکارانە کە خۆی لە هەر حاڵەتێکدا پشت‌ئەستوور بە پاڵپشتیی بێ‌ئەملا و ئەولای ئەمریکا و ڕۆژاوا دەبینێت.