سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ هاوتای لوبنانی، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتی بە ڕەوتی ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ نەبیە بێری هاوتای لوبنانیی، وێڕای لێکدانەوەی دوا هەلومەرجی لوبنان، ڕایگەیاند: ڕیبەری ئێران، خەڵک و دەوڵەت و مەجلیسی ئێران هەموو پاڵپشتی لە لوبنان دەکەن.

ڕاشیگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنەکانی سەردەمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا، یارمەتی بە ڕەوتی ئاگربڕ لە غەزە و لوبنان دەدەین.

نەبیە بێری‌ـیش وێڕای ئاماژە بە ئاوارەبوونی یەک ملیۆن و ٢٠٠ تا ٤٠٠ هەزار لوبنانی لە پاش هێرشەکانی زایۆنی و لەناوچوون و خاپووربوونی بەشێکی زۆری گوند و شارۆچکەکانی باشووری لوبنان، جەختی کرد: زایۆنییەکان هەر وەک غەزە لە لوبناندا خەریکی جەنایەتن.