وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئاماژەی دایە سەر وەردەکارییەکانی ئۆپراسیۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی هێزەکانیان لە دژی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیان دکە یەکینە مووشەکییەکانی ئەو هێزانە توانیان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی تایبەت لە دژی بنکەی ناحال سوریک هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی یافا لە ئیسرائیل ئەنجام بدەن.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە تایبەتە ئامانجە دیاری کراوەکانی پێکا. دوابەدوای ئەو ئۆپراسیۆنە لە دەڤەری بنکەی سەربازی ئیسرائیل لە یافا ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە ڕووی دا.

سەریع وتیشی: ئۆپراسیۆنی هێزە یەمەنییەکان بە مووشەکی بالستیکی سەرووی دەنگی فەلەستینی دوو ئەنجام درا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی قۆناغی پێنجەمین ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە دژی ئیسرائیل و لە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستین و لوبنان ئەنجام دراوە.

سەریع هەروەها وتی: ئۆپراسیۆنەکانی هێزەکانی یەمەنی تەنیا بە کۆتایی هاتنی هێرشەکان بۆ سەر فەلەستین و لوبنان ڕادەگیردرێت.