بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد ڕەزا عارف، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار، پێش ئەوەی بەرەو ڕیاز بڕوات و بەشداری لە دووهەمین کۆبوونەوەی بەپەلەی سازمانی هاوکاری ئیسلامی و کۆمکاری عەرەبی بکات، لە فڕۆکەخانەی مێهراباد، ڕایگەیاند: ئەم کۆبوونەوەیە بە پێشنیاری ئێران و ئامانجی سەرەکی وەستاندنی شەڕ و خوێنڕشتنە لە لوبنان و فەلەستینە.
ئاماژەی بەوەشکرد: هیوادارم بەو ڕاوێژکاریانەی کە ڕوودەدەن، ئەنجامە خوازراوەکە سەبارەت بە وەستانی شەڕی لوبنان و فەلەستین بەدەستبهێنین. جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار هیوای خۆی دەربڕی لە کۆبوونەوەکەدا کە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت، پرسی فریاگوزاری و پەنابەرانی فەلەستینی و لوبنان و هەروەها قوربانیانی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە، لەبەرچاو بگیرێت.
عارف لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هیوادارم لەم دیدارەدا بگەینە هەنگاوی سێیەم کە تێیدا هەموو وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی بگەنە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا دیدگای خۆمان سەبارەت بە پرسی سەرەکی فەلەستین و لوبنان و وەستاندنی شەڕ لە ناوچەکە ڕادەگەیەنین.