بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی سەفەری بۆ ئێران کردووە، لەگەڵ عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.
له م دیدارەدا وەزیری دەرەوەی ئێران به ئاماژه به پەیوەندییه زۆر باشەکانی نێوان تاران و به غدا له هەموو بوارەکاندا، هاریکاریی نێوان هەر دوو وڵاتی له بواری ئاسایشدا زۆر به گرنگ زانی و هەڵسەنگاندی کرد که بەرەو پێشچوونی ئەو بابەته دەبێتە هۆی پاوەجێی ناوچەکە.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە دەستکەوتە گرنگەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ عێراق وتی: سەرۆک کۆمار بە شێوەیەکی تاکەکەسی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە دوو قۆڵییەکان و فراوانکردنی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەکات.
جەختیشی کرد: پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ستراتێژی و گرینگن و ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی ئێران دەزانین و هیوادارین بە جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتننامەی ئەمنی، ئاسایشی سەقامگیر لە ناوچە سنوورییەکان دابین بکرێت لە هەردوو وڵات.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق وێڕای پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی نێوان هەردوو وڵات، جەختی لەسەر ئیرادەی حکومەتی عێراق کردەوە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕێککەوتنەکە کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئێران و عێراق، وەک دوو وڵات و نەتەوەی موسڵمان، برا و دراوسێ لە ژێر سایەی دامەزرانی ئاسایش و سەقامگیری سنوورەکان، بەهرەمەندن لە پەیوەندییە گرینگەکان.
ئەلعەرەجی دڵنیایی دا کە عێراق ئاسایشی ئێران بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و هەر ڕێوشوێنێکی دژە ئەمنی دژ بە ئێران لەگەڵ پەرچەکرداری حکومەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستانی عێراق بەرەوڕوو دەبێتەوە.