بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، میدیا عیبریەکان باسیان لەوە کردووە کە مووشەکێکی باڵیستیک لە دیوی یەمەنەوە بەرەو ناوچەی بەیت شێماشی داگیرکراو ئاراستە کراوە.
سوپای زایۆنی هەروەها دانی بەوەدانا کە ئەم مووشەکە تەقێنراوە و بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێش ئەوەی بچێتە ناو ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکانەوە، ڕێگرییان لێکردووە.
لە هەمان کاتدا تۆڕی ئەلمەسیرە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی دووکەڵ لە ناوچەی بەیت شەمێش ئیدیعاکانی سوپای زایۆنی ڕەتکردەوە.