بەڕیوەبەری گشتیی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی کوردستان وتی: 38 یەکەی پەککەوتووی کانگایی گەڕانەوە سەر ڕەوتی بەرهەم‌هێنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار خەلیقی وتی: لە ئێستاد ٣٨٠ یەکەی کانگایی لە پارێزگای کوردستان بوونیان هەیە کە 209 یەکەیان چالاکە و 13 یەکیان لە قۆناغی نۆژەن‌کردنەوە و 154 یەکیان ناچالاکن.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە هەموو پلانێکی بەرهەم‌هێنەری بەپێی سیستەمی کۆگر بیچم دەگرن، وتیشی: لە هەزار و 74 یەکەی پیشەسازیی پارێزگا، 679 یەکەیان چالاک، 264 یەکە نیوەچالاک و 131 یەکەش ناچالاکن.