سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنی تەقینەوەی پەیجێرەکان و تیرۆری شەهید نەسروڵڵای سەرەڕای دژایەتی بەرپرسانی باڵای دامودەزگا ئەمنییەکان ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "الجزیره"، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی ئەوڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد کە ئۆپەراسیۆنی تەقینەوەی پەیجێرەکان و تیرۆری شەهید نەسروڵڵای سەرەڕای دژایەتی بەرپرسانی باڵای دامودەزگا ئەمنییەکان ئەنجام داوە.

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی ئەنجومەنی وەزیران وێڕای بەئەستۆگرتنی تەقینەوەی پەیجێرەکانی حزبوڵڵای لوبنان، وتی: وەزیران دژی بڕیارەکانی من بۆ تیرۆری حەسەن نەسروڵڵا و چوونە ڕەفەح بوون.

نتانیاهۆ وتیشی کە هیچ بەهایەکی بە هوشدار و دژایەتیی واشنتۆن سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنانە نەداوە.