وتەبێژی مانۆڕ ئۆپەراسیۆنی شەهیدانی ئەمنیی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سپا لە خۆتەسیلم‌کردنی 2 تیرۆریست و کوژران و قۆڵبەستی 12 کەسی تر لەو مانۆڕە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەحمەد شەفائی، وتیشی: هێزەکانی سپا لە قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سپای پاسداران لە مانۆڕ ئۆپەراسیۆنی شەهیدانی ئەمنی کە لە ٥ی خەزەڵوەرەوە لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستی پێکردووە، تا ئێستا گوەزێکی کوشەندەیان لە گرووپە تیرۆریستییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات داوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەوڕۆ یەکشەممە لەو ئۆپەراسیۆنەدا 3 تیرۆریست کوژران و هەروەها 9 تیرۆریستیش قۆڵبەست کران.

سەردار شەفایی بە ئاماژە بە خۆتەسلیم‌کردنی 2 تیرۆریستی تر، ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکە تا ئێستا 15 تیرۆریست کوژراون و 33 کەسیش دەستگیر کراون و 2 کەسیش خۆیان تەسلیمی هێزەکانی سپا کردووە.