باڵوێزی ئێران لە لوبنان وتی: درێژەی جەنایەتی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و لوبنان، دەتوانێ ببێتە هۆی نائارامی لە وڵاتانی ئەورووپی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موجتەبا ئەمانی باڵوێزی ئێران لە لوبنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: پێکدادانەکانی شاری ئامێستێردامی هولەند، زەنگی مەترسییەک بوو بۆ ژیرانی ئەورووپا کە درێژەی جەنایەتی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و لوبنان، دەتوانێ ببێتە هۆی نائارامی لە وڵاتانی ئەورووپی.

ئەمانی جەختی لەوەش کرد: ڕژیمی زایۆنی پاش شکستە یەک لە دوای یەکەکانی لە شەڕی ناوچەدا، دەیەوێ بە پەرەدان بە سیاسەتگەلی توندئاژۆیانە و ڕەگەزپەرەستانە و تەشەنەدان بە قەیرانگەلی سیاسی-ئەمنی لە ئەورووپادا، ئاسایشی ئەو وڵاتانەش بخاتە مەترسییەوە.