بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیامەند عەلی بەرپرسی ناوەندی مێدیایی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سەقامگیر بە پێ چڕ بوونەوەی چالاکیەکانی شانە نوستووەکانی داعش دەستی پێکرد دوای ئەوەی کە چەکدارانی داعش هەوڵیان دابوو تا ڕێگایەک لە نێوان عێراق و سووریا بکەنەوە و خۆیان بگەیێننە کەمپی هەول.
سێهەمین ڕۆژ لە ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سەقا،گیر کە لەلایەن هێزە ناوخۆییەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر واتا ئاسایش، هێزەکانی هەسەدە و هێزەکانی پاراستنی ژنان لە کەمپی هەول و دەڤەری دەستی پێکردبوو کۆتایی هات و لە ڕۆژی سێهەمدا، بەشی پەنابەرانی کەمپەکە کە تێیدا ژنانی چەکدارانی بیانی داعش بوون، پاک کرایەوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە مدواییەدا چالاکی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە زیادی کردووە ئەوان هەوڵیان داوە خۆیان بگەیێینە ئەو کەمپە و لە دژی هێزەکانی ئاسایش ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن، وتی: هەر بۆیە ئەو ئۆپراسیۆنە دەستی پێکرد. ئەندامانی داعش هەوڵیان دەدا تا ڕێگەیەک لە نیوان عێراق و سووریا بکەنەوە و خۆیان بگەیێننە هەول و ژنان و منداڵانی داعش لەو کەمپە دەربکەن و بە بیری داعش پەروەردەیان بکەن.