بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نزیکەی کاتژمێری یەکی بەرەبەیانی ڕاپۆرتێک لەسەر ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێل ڕامتینی تاران لە شەقامی وەلیعەسری ڕووبەرڕووی پارکی ساعی بە فریاکەوتنی پارێزگای تاران ڕاپۆرت کرا.
دەستبەجێ 3 ئۆتۆمبێل ئامبوڵانس، 5 ماتۆڕلانس، 3 ئۆتۆ،بێلی پشتیوانی ئۆپراسیۆن و 5 ئۆتۆمبێلی فەرماندەیی ئۆپراسیۆن نێردرانە شوێنی ڕووداوەکە.
تا ئێستا 4 برینداربوو گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانیەکان و 30 کەسی دیکەش لە شوێنی ڕووداوەکە دەرمان کراون.
ئەو ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵی خواردنی نانی بەیانی و کافی شۆپ و چێشتخانەی ئەو هۆتیڵە ڕووداوە و دزەی کردووەتە نێو بەشەکانی دیکەوە.