کورتەفیلمی "زار و زیمار" لە نووسین و دەرهێنەری خەدیجە میکائیلی(خەجێ ڕێدوور) هێمای زێوینی بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سێئوولی کوریای باشووری بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەجێ ڕێدوور کە خۆی کوردی ورمێیە و فیلمی "زار و زیمار"ی بە ڕاوێژکاریی بەهمەن وەلی‌پوور بەرهەم هێناوە، پاش بردنەوەی هێمای زێوینی بەشی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵی کورتەفیلمی سێئوولی کوریای باشوور، ئامانجی لە دروست‌کردنی ئەو فیلمەی گەیاندنی دەنگی منداڵانی قوربانیی مین لە کوردستان ڕایگەیاند.