Publish Date: ٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤ - ١٩:٥٣

ناوچە باکوورییەکانی کەرتی غەزە لە مانگی ڕابردووەوە بەرەوڕووی گەمارۆی توند و بۆردومانی هەمەلایەنەی سەربازانی زایۆنییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی "الجزیره" لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: مانگێک زیاترە کە دانیشتووانی ناوچە باکوورییەکانی کەرتی غەزە بەرەوڕووی گەمارۆی توند، بۆردومانی هەمەلایەنە و خاپوورکرانی خانوو و بیناکانیانن.

گرتە و وێنە بڵاوبۆوەکانی جەبالیا و هاوێری بە تایبەت لە بەشی نیشتەجێتی و مزگەوتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، نیشاندەری خاپوو‌رکرانی یەکجاریی ئەو ناوچەیە لە لایەن سەربازانی زایۆنییەوەن

لەمناوە وێنەیەکی تۆمارکراوە لە ئۆردووگای جەبالیا کە تێیدا ئەستوونێکی دووکەڵ هەستاوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بیرهێنەرەوەی دیمەنی بۆردوومانی هیرۆشیمایە و لەبارەیەوە نووسیویانە: ئەمە بۆمبای ئەتۆمی هیرۆشیما نییە، بەڵکوو جەبالیایە کە بە بەر چاوی هەموو جیهانەوە خاپوور دەکرێت.