بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی الشرق الاوسط نووسی: لە حاڵێکدا کە شرۆڤەکارانی سیاسی عێراق پێیان وایە کە داواکاری مەرجەعی باڵای شیعەکان بۆ کۆ کردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت، پاڵپشتی لە هەڵوێستی سوودانی دێتە ئەژمار کە خەریکی شەڕێکی خامۆش لەگەڵ چەندین گرووپی چەکدارە کە پەیڕەوی لە فەرمانەکانی حکومەت ناکەن، سەرچاوە حکومییەکان جەخت دەکەن کە سوودانی نزیک بە شەش جار داوای لە ئەمریکییەکان کردووە کە ڕێگری بکەن لە هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر عێڕاق، هۆکاری ئەو کارەش هێرشە گرووپە چەکدارە عێراقییەکان بۆ سەر ئیسرائیل بە درۆنە.
لە هەمان حاڵدا، داواکاری سیستانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی بەربڵاو وەکوو ئیدانە کردنی هەوڵگەلێکە کە لەلایەن هەندێک لایەنی سیاسی بۆ پەسەند کردنی یاسای لێبوردنی گشتی بۆ گەندەڵکاران شوێنگیری دەکرێت، لەم نێوانەدا ، لێبوردنی تاوانبارانی دۆسیەی دژی سەدەش کە بڕی زیاتر لە 3 ملیار دۆلارە، هاتووەتە ئاراوە.