جێگری فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران وتی: هۆمارەکانی چەکی ئێمە خاوەن چەک و هێزی پێویستە بۆ زیانگەیاندن بە زایۆنییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی فەدەوی لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المسیرە"ی یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە شیمانەی هێرشی پێشدەستانەی ئەمریکا و زایۆنییەکان بۆ پێشگری لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٣ دەکەین.

جەختیشی کرد: ئێران و بەرەی بەرخۆدان ئامادەن و زایۆنییەکان توانای بەرەنگاربوونەوەی ئێمەیان نییە و دەبێ چاوەروانی وەڵامی ئێمە بن.

سەردار فەدەوی ڕاشیگەیاند: هۆمارەکانی چەکی ئێمە خاوەن چەک و هێزی پێویستە بۆ زیانگەیاندن بە زایۆنییەکان.