خالد قدومی لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید نەسروڵڵادا وتی: ڕێگەچارە ئەوەیە کە لەگەڵ دوژمنان تێهەڵچین و سەرکەوین و هیچ ڕێگەچارەیەکی تر نییە بۆوەی خەڵکی بتوانن فەلەستین ئازاد بکەن و بە ئازادی بژین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد قدومی نوێنەری بزووتنەوەی حەماس لە ئێران لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵادا لە مەزارگەی ئیمام خومەینی(رە) وتی: ئێمە قودس ئازاد دەکەین بۆ ئەوەی ئیسلام ئازاد بکەن. گەردەلوولی ئەقسا پێشی بەو دوژمنە داگیرکەرە گرت و بەو گەردەلوولە گۆڕانی نوێ کە هەمان ئاراستەی مزگەوتی ئەقسایە لە ناوچەدا ڕووی دا.

قدومی بە ئاماژە بە ژیانی حیماسی یەحیا سنوار، وتیشی: دوژمن هیچکات ناتوانێ چەک لە ئێمە بگرێت. هەموو دەسکەوتەکانی ئێمە لەسای خوێنی شەهیدانە و ڕێگەچارە ئەوەیە کە لەگەڵ دوژمنان تێهەڵچین و سەرکەوین و هیچ ڕێگەچارەیەکی تر نییە بۆوەی خەڵکی بتوانن فەلەستین ئازاد بکەن و بە ئازادی بژین.

ناوبراو جەختی لەوەش کرد: ناوچە حەوت هەزار کیلۆمەتریی داگیرکراومان لە ئیسرائیل وەردەگرینەوە و خەبات دەکەین تا سەرکەوین.