بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیا ناوخۆییەکانی تورکیا هەواڵی تەقینەوەیەکیان لە پاڵاوگەی نەوتی "تۆپراش" کە دەکەوێتە شاری ئیزمیت لە ڕۆژهەڵاتی ئەستەنبوڵ بڵاو کردەوە.
شەپۆلی ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەم شارە هەستی پێکراوە کە دەکەوێتە پارێزگای قۆجەیلی.
دەستبەجێ تیم و یەکەکانی خزمەتگوزاری فریاکەوتن ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون. ئەم پاڵاوگەیە یەکێکە لە گەورەترین دامەزراوە نەوتییەکانی تورکیا.
تا ئێستا زانیاری زیاتر لەسەر وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.