تیرۆری ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین لەوانە یەحیا سینوار هیچ کێشەیەک لە سەر ڕێگای بەرخۆدان دروست نەکردووە. ئەو شەهیدانە ئیلهام بەخشی گەنجانن و ئەمڕۆ هەزاران کەس لە گەنجان دەیانەوێت لە ڕێگای ئەوان هەنگاو هەڵبگرن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕێبەری ئێران لە بەشێژ لە پەیامەکەیدا دوای شەهید بوونی موجاهیدی قارەمان، فەرماندەی شەهید یەحیا سینوار گەلانی موسڵمان و گەنجای بەغیرەتی ناوچەکەی خستە بەردەنگەوە و جەختی کرد: کەسێک وەکوو ئەو کە تەمەنی لە ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی دوژمن تێپەڕاندبوو، شەهادەت بەڕاستی شیاوی بوو. نەبوونی ئەو بۆ بەرەی بەرخۆدان بەڕاستی هۆی دەردە، بەڵام ئەو بەرەیە بە شەهادەتی کەسانێک وەکوو شێخ ئەحمەد یاسین، فەتحی شقاقی، ڕنتیسی و ئیسماعیل هەنیە نەوەستا و بە شەهادەتی سینواریش هەر ناوەستێت، بە پشتی خودا حەماس زیندوویە و زیندوو دەمێنێتەوە.

مرۆڤی تەوحیدی، ئیلهام بەخشە

یەکێک لە لایەنگەلێک کە مرۆڤە گەورەکان دوای نەمانیان بە شێوەی شەهادەت، بە یادگار دەمێنێتەوە ئیلهام بەخش بوونیانە. لە ڕوانگەی تەوحیدی و بەرخۆدانی ئیسلامییەوە ئەو کەسانەن کە خۆیان بە قوتابی موکتەبەکان دەزانن و ترسیان لە مەرگ نییە. شەهید یەحیا سینوار لە ئەو بارەوە دەڵێت: پرس پرسی بیر و مەکتەبە، نەک پرسی تاکەیی.

تێنەگەییشتن لە ئەو ئیلهامە، لە ئەدەبیات و تەنانەت بڕیارە مێدیاییەکانی ئیسرائیل دیارە. بڵاو کردنەوەی وێنەی یەحیا سینوار لەسەر کورسیەک کە چەفیە لە دەور ملیەتی و بەرەو درۆنی ئیسرائیلییەکان چێو دەهاوێژیت، نمانەیەک لە تێنەگەییشتن لە ئەو ئیلهامەیە. ئەگینا هیچ کات ئەو وێنانەیان بڵاو نەدەکردەوە . بەڵام دواتر هەر تێگەییشتن کە یەحیا سینوار بووەتە نمانەیەک.

مێژوو سەلماندوویەتی شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان ، کۆتایی بە خۆڕاگری ناهێنێت

پرسی دووهەمێک کە بە ئێمە دەیسەمێنێت شەهادەتی فەرمادەکانی بەرخۆدان نابێتە هۆی کۆتایی حزبوڵڵا و حەماس، ئاوڕدانەوە لە مێژوویە. شەهید هەنیە لە دوا دیداری لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی شێعرێک دەخوێنێتەوە کە دەڵێت ئەگەر گەورەیک بمرێت، گەورەیەکی دیکە جێگای پڕ دەکاتەوە. کە بۆ خۆی ئەزموونی مێژوویی بەرخۆدانە.