وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە سەفەرە ناوچەییەکانم چەندین جار پەیامێکم بۆ ئیسرائیل دووپات کردووەتەوە و ئەو پەیامە ئەوەیە کە ورەی ئێمە مەسەنگێنن، ئێمە کاتی خۆی تاقی کردنەوەمان لەسەر کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێڕاقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو دووشەممە 14 ی ی خەزەڵوەر لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی بە بۆنەی چلەی سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: هەفتەی پێش لە شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا کە لە نیۆیۆرک بووم ، ئێمە باسمان لەسەر غەززە و لوبنان بوو کە بە تازەیی هێرشەکان بۆ سەر لوبنان دەستی پێکردبوو.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان پێک هات لە ئەو بارەوە لێدوانم دا و بڕیارەکان لە ئەو بارەوە گەڕامەوە تاران و دوو ڕۆژ دوای ئەوە ئۆپراسیۆنی بەڵێمی ڕاستی 2 ئەنجام درا.

وەزیری دەرەوەی ئیران لە درێژەی وەسفی کار و سەفەرە دیپلۆماتیکەکانی بۆ پێتەختی وڵاتانی جیاواز لەوانە لوبنان و قەتەر و ... وتی: ئێمە لەسەر ئامانج و بنەما بیرییەکانمان بە هیچ لەونێک دانوستان ناکەین بەڵام تاکتیکەکان لەوانە بە پێی گۆڕینی دۆخەکە بگۆڕدرێت.

ناوبراو وتیشی: لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین جار هەوڵی دا ئێران بۆ پێکدادان هان بدات بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی کە بکەوینە یارییەوە هان نەدراین و لە ئەو بارەوە هەر هەوڵێک کە پێویست بوو ئەنجامی بدەین ئەنجاممان دا. ئێمە بوونی ئیسرائیل بە فەرمی ناناسین بەڵام وەکوو وەزیری دەرەوە یەک پەیامم چەندین جار لە سەفەرە ناوچەییەکانم دووپات کردووەتەوە ئەویش ئەوەی کە ورەی ئێمە مەسەنگێنن ئێمە تاقی کردنەوەی خۆمان داوە

هەروەها وتیشی کە تواناییەکانی ئێران هاوردەیی نین کە بە هێرش و بوردمان لەناو بچن. لە سەفەرە ناوچەییەکان هەندێک لایەن بە تەشەرەوە دەیانوت کە ئیسرائیل بەدڵنیاییەوە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئیران لە ناو دەبات و ئێمەش پێ دەکەنین.