بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری مێهر، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، مانگە دەستکردە هەستیارەکانی "کەوسەر" و "هۆدهۆد" کە لە لایەن کەرتی تایبەتی زانستبنەما دروست کرابوون، بە مانگی دەستکردێک لەسەر کەشتییەکی سۆیوزی ڕووسی بەرەو بۆشایی ئاسمان هاویشتران.
مانگی دەستکردی کەوسەر بۆ بەکارهێنانی کشتوکاڵی و نەخشەکێشان و ڕووپێوی گونجاوە، هەروەها مەودای وێنە ڕەنگاوڕەنگەکەی ١٥ کم و ڕێژەی وێنەگرتنی ٦ لە چرکەیەکدا.
"هۆد هۆد" مانگی دەستکردێکە بە ستانداردی مانگی دەستکردی سێگۆشەیی و ئەرکەکەی دروستکردنی سەکۆیەکی تایبەتە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێتی باندی تەسک. زۆرترین خزمەتگوزاری مانگی دەستکردی هۆد هۆد کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و گواستنەوە و لۆجستیک و ژینگەدا.
ئەو دوو مانگیلە لەلایەن گەنجانی هەڵکەوتەی ئێرانی کۆمپانیای زانست بنەمای ئومێد فەزا داڕێژراوە و چێ کراوە و بە پاڵپشتی جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژیایی و ئابووری زانست بنەی سەرک کۆماریی، ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و باڵوێزخانەی ئێران لە ڕووسیاوە ئامادەی هاویشتن کراوە.