کازم جەلالی لە ئیکس نووسی: دوو مانگیلەی ئێرانی کەوسەر و هۆدهۆد لە درێژەی گەشەی هاوکارییە زانستی و تەکنۆلۆژیاییەکانی ئێران و ڕووسیا لەلایەن مانگیلەبەری سایۆزەوە دەنێردرێتە خولگەی 500 کیلۆمەتری زەوی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم جەلالی باڵوێزی ئێران لە ڕووسیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس نووسی: دوو مانگیلەی ئێرانی کەوسەر و هۆدهۆد لە درێژەی گەشەی هاوکارییە زانستی و تەکنۆلۆژیاییەکانی ئێران و ڕووسیا، ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر 2:48 بەرەبەیانی بە کاتی تاران، لەلایەن مانگیلەبەری سایۆزەوە دەنێردرێتە خولگەی 500 کیلۆمەتری زەوی.

ئەو دوو مانگیلە لەلایەن گەنجانی هەڵکەوتەی ئێرانی کۆمپانیای زانست بنەمای ئومێد فەزا داڕێژراوە و چێ کراوە و بە پاڵپشتی جێگرایەتی زانستی، تەکنۆلۆژیایی و ئابووری زانست بنەی سەرک کۆماریی، ڕێکخراوی گەردوونی ئێران و باڵوێزخانەی ئێران لە ڕووسیاوە ئامادەی هاویشتن کراوە.