بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، میدیاکانی ڕژیمی زایۆنی لە هێرشی مووشەکی حزبوڵلا لە لوبنانەوە بۆ سەر شاری داگیرکراوی عەکا هەواڵیان دا و بە گوێرەی ئەو میدیایانە لانیکەم دەنگی ٥ تەقینەوە لەو شارە بیستراوە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها لە کرانە ئامانجی یەسعور و عەین هەمفرێتس بە مووشەکی حزبوڵڵا بەبێ بەرزبوونەوەی ئاژیری هوشدار هەواڵیان دا و هاوکات ئاژیری هوشدار لە جدیدەلمەکەر و ناوچەگەلێک لە جەلیلی ڕۆژئاوا بەرز بۆوە.
بە گوێرەی سەرچاوەکان نزیکەی ٢٥ مووشەک لە لایەن گوڵانی داگیرکراوەوە بەرەو سەرزەوینە داگیرکراوەکان هاویشتراوە.