بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر نیشانەی پاڵپشتی لە خەڵکی لوبنان و غەززە و هاوڕێێەتی لەگەڵ بەرەی بەرخۆدانە و خەڵکی ئێمە جارێکی دیکە حەماسەیەکی دیکەیان لە مێژوودا خولقاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری هاوئاهەنگی سپای بەیتولموقەدەس ڕایگەیاند: خەڵکی بە شەرەفی کوردستان لە 8 ساڵ بەرگری پیرۆز لە ناخۆ دڵەوە لە بەرانبەر دوژمن وەستان و جیاوازییەکی گەورە کە لە نێوان شەڕی ئێمە لەگەڵ گەلانی دیکە هەبوو، پێکدادانە لە دڵی شارەکانمان و بەرگری هەموو چینەکان بوو.

سەعید شەعبانی زیادی کرد: لە ئەو شەڕەدا چینە جیاجیاکانی خەڵک لە گەنجان و تازەلاوان و قوتابیانەوە بگرە تا ژن و پیاو و پیر و هەموو کەسێک عاشقی ئیمام بوون و چوونە بەرەکانی شەڕ .
ناوبراو درێژەی دا: ڕۆژی 13 خەزەڵوەریش ڕۆژێمی مێژوویی لە ئەم وڵاتەیە و جگە لە بەرزڕاگرتنی هەفتەی قوتابی، داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا لە تارانیش خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی شۆڕشی ئیسلامی بوو.

سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی بانگەشەی ئیسلامی کوردستانی ڕایگەیاند: 13 ی خەزەڵوەر نمانەی بەرچاوی شەڕی بەردەوامی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئیستکباری جیهانییە.

ناوبراو زیادی کرد: بەشداری خەڵک لە ڕێپێوانی دژە ئیستعماری 13 ی خەزەڵوەر بەدڵنیاییەوە پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستینە و کوردستانییەکان بە تواوی توانەوە لە بەرەی بەرخۆدان پاڵپشتی دەکەن.