بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە پەیامێکدا ڕژی 13 ی خەزەڵوەری ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی و داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا بەدەستی خوێندکاران و ڕۆژی قوتابیی پیرۆزبایی کرد.
سەردار سەلامی لە دەقی پەیامەکەیدا هێناویە: ڕۆژی 13 ی خەزەڵوەر ڕۆژی نەتەوەیی بەرەنگار بوونەوەی ئیستکباری جیهانی و ساڵڕۆژی داگیر کردنی هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا لە اتارن بە دەستی خوێندکاران کە لە ڕاستیدا خاڵێکی وەرچەرخانی مێژوویی و لەبیر نەکراو لە ئاشکرا کردنی چییەتی ڕاستەقینەی ئەمریکا و پیسییەکانی لە دژی گەلە ئازادی خوازەکان پیرۆزبایی دەکەم. ئەو هێلانەیە کە ناوەندی پلان ڕێژی و خەیانەت و جەنایەتەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران بوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا داگیر کرا.
ئەو جووڵەیەی گەلی ئێرانە لە دژی ئەمریکا بووە هۆی بێداری و خۆڕاگری گەلانی دیکە لە دژی ئەمریکا بە شێوەیەک کە دەبینین بەرەیەک لە دژی سیاسەتە دژە مرۆڤانەکانی کۆشکی سپی لە ناوچەکە و جیهاندا پێک هاتووە.
ئەوەی کە ئەمرۆ لە غەززە و لوبنان دەیبینین ئاشكر ابوونی مافی مرۆڤی ئەمریکییە. لە ئەمڕۆدا هۆشداریی دەدەینە ئیسرائیل کە بەرخۆدانی ئیسلامی ناوچەکە بە پشتی خودا و دلێری هێزەکانی خۆی کە لە ئێستادا براوەی مەیدانی شەڕن، وەڵامێکی ددان شکێن دەداتەوە بە بەرەی ئاژاوە و لە ئەو ڕێگایەدا بەرەی بەرخۆدان و ئێران خۆیان بە هەر چییەک کە پێویست بێت تەیار دەکەن و لە ئەو ڕێگایەدا ترسێکیان لە هەڕەشەکانی واشنتۆن و تێلاڤیڤ نییە.