بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی ڕۆژی سێزدەی خەزەڵوەر بە بەشداری چین و توێژەکانی خەڵک خوێندکاران و قوتابیان بە دروشمی " ئەمریکا بەرپرسی ئاژاوە لە جیهان" هاوکات لە گەڵ سەرتاسەری ئێران، لە بەردەم هێلانەی سیخوڕی ئەمریکا هەڵکەوتوو لە شەقامی تاڵەقانی تاران خەریکە بەڕێوە دەچێت.
دروشمی ئەڵڵاهوئەکبەر، مەرگ بۆ ئەمریکا و مەرگ بۆ ئیسرائیل ی بەشداربووان لە ڕێپێوانی 13 ی خەزەڵوەر لە بەردەم هێلانە سیخوڕی.
لە پاڵ خەڵکی غەززەین
خوێندکارێکی تازەلاو بە هەواڵنێری مێهر وتی: ئەمڕۆ ئێمە قوتابیان هاتووین بە خەڵکی غەززە نیشانی بدەین کە لە پاڵ ئێوەداین و هاوڕێ لەگەڵ ئەو شۆڕشە دەمێنینەوە و هەمیشە خۆڕاگری دەکەین و ئیسرائیل لەناو دەچێت.
دەسپێکی فەرمی ڕێوڕەسمی فەرمی بە لێدانی ڕەزمی دژبانی ئەرتەش
ڕێورەسمی یەوموڵڵای 13 ی خەزەڵوەر بە خوێندنی سروودی کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزەکانی دژبانی ئەرتەشەوە بە فەرمی دەستی پێکرد.
وەزیری پەروەردە و بارهێنان: ئەمساڵ خوێندکارانی ئێمە دەنگی منداڵانی غەززە و لوبنان بوون
عەلیڕەزا کازمی وەزیری پەروەردە و بارهێنان لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی 13 ی خەزەڵوەر وتی: ئەمساڵ بەشداری بەشکۆی خوێندکاران و قوتابیان دەبینین و لە ڕاستیدا ئەمساڵ خوێندکارانی ئێمە دەنگی منداڵانی غەززە و لوبنان بوون
سەردار سەلامی: ئەمریکا دیکە ناتوانێت لە شەرەکامدا سەربکەوێت
فەرماندەی گشتی سپای پاسداران وتی: ئێمە توانیمان گەمارۆ ئابوورییەکانی دوژمن شکست بدەین و ئێمە ئەمریکا بە شکستە گەورەکانیەوە دەناسین.
ئەمریکا ئەو جۆرەی کە لە شەڕی سارددا زاڵ بوو چی دیکە ناتوانێت لە شەڕەکاندا سەرکەوتوو بێت.
هەروەها درێژەی دا ئێمە ئەمریکا بە شکستەکانیەوە دەناسین کە هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە دەستی پێکرد.
سەلامی لە ڕێورەسمی ڕۆژی قوتابی وتی: ئەمریکا بە وڵاتێک دەناسین کە ڕازی بە وڵاتەکەی خۆی نییە و ئەو وڵاتە بە کودەتا شکست خواردووەکانیەوە دەناسین.