بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پائۆلۆ پینیرو سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە چڕ بوونەوەی قەیرانی سووریا لە سێبەری ئاڵۆزییە ناوچەییەکان هۆشداریی دا و هەروەها ئاماری خۆیی لە ئەو بارەوە ڕادەستی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.
ئاژانسی هەواڵی نورپرێس ڕایگەیاند: پائۆلۆ مینیرۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی لێکۆڵێنەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە زیاتر لە 300000 پەنابەری سووریایی لە پاڵ زیاتر لە 100000 هاووڵاتی لوبنانی ناچار بوون لە تاو بوردمانەکانی ئیسرائیل لە لوبنان هەڵبێن و بەرەو سووریا کۆچ بکەن.
پینیرۆ لە لێدوانەکەی خۆیدا لەسەر کێشەی گەورەیەک کە ئەو پەنابەرانە بەرەوڕووین جەختی کرد : کێشەی هەڵاتن لە بوردمان لو لوبنان و بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسیی نوێ لە سووریا.
ناوبراو وڵاتانی ئەندامی خستە بەردەنگەوە و وتی کە زۆربەی ژنان و منداڵان بە تەنیا لە لوبنانەوە بەرەو سووریا هەڵاتوون و پیاوانیش زۆربەیان لەگەڵ مەترسی دەستگیری یان بەکارهێنانی زۆرەملێ بەرەوڕوون.