بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەقی لێدوانەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە میانەی دیدار لەگەڵ ڕێکخەرانی کۆنگرەی ١٥ هەزار شەهیدی پارێزگای فارس ئەمشەو لە شوێنی کۆنفڕانسەکە لە شیراز خوێندرایەوە.
لە بەشی وتەکانیاندا ڕێبەری وتیان: یەکێک لە هەڤیازییەکانی شارستانیەتی وڵاتی ئازیزمان کە پێویستە هەمیشە ئاماژەی پێبکرێت، ئەوەیە کە توانیویەتی ئایین و حەماسا و هونەر تێکەڵ بکرێت.
کۆنگرەی ئێوە ئەمە پیشانی وڵات بدات، بیکاتە هەمیشەیی لە وڵاتدا؛ دەبێت ئەوە نیشان بدرێت کە بۆ گەلێکی بە شارستانیەت، خاوەن مەعریفەت، پێشڕەو، ئەوەی گرینگە، ئەمەیە کە دیندار بێت و حەماسەساز بێت و هونەرمەند بێت، ئەمە سێ دانە پێکەوە.
ئەمڕۆ پرسێکی بنەڕەتی و گرنگ لە ناوچەکەدا هەیە؛ هەمان ئەو پرسانەی پەیوەستن بە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، پرسی لوبنان، پرسی غەززە، پرسی کەناری ڕۆژئاوا، ئەمانە پرسگەلێکی مێژوویین؛ هەر یەکێک لەو ڕووداوانە دەتوانێ سەرچاوەی جووڵانەوەیەکی جەوهەری و مێژوویی بێت لە یەک ئاراستەدا. ئەگەر کەسانی وەک شەهید سەنوەر نەبواین کە تا دوا سات شەڕ بکەن ، چارەنووسی ناوچەکە جۆرێک بوو و، ئێستا کە هەن، جیاوازە. ئەگەر مرۆڤە گەورەکانی وەک شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا نەبوونایە، کە جیهاد و زیرەکی و ئازایەتی و قوربانیدان و خۆنەویستییان تێکەڵ کردبا، بزووتنەوەکە جۆرێک بوو، ئێستا کە هەن، بزووتنەوەکە جۆرێکی دیکەیە؛ ئەمانە زۆر گرنگن.
لەمەی کە تا ئەمڕۆ ڕوویداوە، شکستێکی گەورەیە؛ نەک هەر بۆ ڕژێمی زایۆنیستی، [بەڵکوو] بۆ شارستانیەتی ڕۆژئاوا، بۆ کولتووری ڕۆژئاوا، بۆ ئیدیعای ڕۆژئاوا؛ شکستێکی گەورە بوون.
ڕژێمی زایۆنی شکستی هێنا، چونکوو پێیوابوو دەتوانێ بە ئاسانی گرووپەکانی بەرخۆدان، لەناو ببات، ئەمڕۆ دەبینێمکە پەنجا و چەند هەزار مرۆڤی بێتاوان و مەدەنی شەهید کردووە، چەند کەس لە سەرکردە باڵاکانی بەرخۆدانی شەهید کردووە بەڵام بەرەی بەرخۆدان کێشەی بۆ درووست نەبوو؛ بەرەی بەرخۆدان هەر بەو هێزەوە ئەمڕۆ خەریکی خەباتە. ئەمە شکست نیە؟ ئەمە گەورەترین شکستە. ئەم هەموو خەرجە کرا، ئەم هەمووە هەوڵیان دا، ئەمریکا بە هەموو تواناوە یارمەتیانی دا، زۆرێک لە ئەورووپاییەکانیش هەروەها، ئەم هەموو تاوانەیان کرد، ئەم هەموو ڕواڵەتیان لە جیهاندا ڕەش و ناشیرین و نەفرەتاوای بوو کە تەنانەت لە شەقامەکانی ئەمریکاش دژیان ڕێپێوانیان کرد، لە حاڵێکدا کە گرووپەکانی بەرخۆدان هێشتا هەن؛ حەماس هەیە، جەهاد هەیە، حزبوڵا؟هەیە، گەل و گەنجانی خەباتگێڕی کەرتی ڕۆژاوا هەن، لە شوێنەکانی دیکەش کە؟خەریکی بەرخۆدانن. ئەمە شکستێکی گەورەیە؛ ئەمە گەورەترین؟شکستە.
بەڵام ئەوە تەنها نییە؛ گەورەترین شکست، ئەمە شکستی "فەرهەنگی ڕۆژئاوا"یە؛ ڕۆژئاواییەکان نیشانیان دا کە لەم چەند ساڵە یان سەدەیەدا، کاتێک باسی مافی مرۆڤ و هاوشێوەکانی دەکەن، بە تەواوی درۆیان کردووە.
ڕژێمی زایۆنی بە بەرەیەکی خراپ پشتگیری دەکرێت؛ بەرەیەکی خراپەکاری بۆ پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی ڕیز کراون ، ئەوا بەرەی خۆڕاگری لە بەردەم ئەو بەرە چەوتەیە. بەرەی بەرخۆدان لەبەردەم ئەو بەرەی خراپەدا وەستاوە و بە فەزڵی خودا سەرکەوتن هی بەرەی بەرخۆدانە.