فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بۆ هەڵبژاردرانی حوجەتولئیسلام شێخ نەعیم قاسم بە ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسداران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆی بۆ هەڵبژاردرانی حوجەتولئیسلام شێخ نەعیم قاسم بە ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند و وتی: شوکور بۆ خودا کە لەم قۆناغە مێژوویی و هەستیارەدا، بەڕێزتان کە کەسایەتییەکی خەباتگێڕ و دێرین و خۆشەویستی ناو خەڵکی شیعە و خەباتکارانی بەرخۆدانن، ئەم بەرپرسایەتییە قورس و گرنگەتان لە ئەستۆ گرت.

وتیشی: دڵنیاتان دەکەمەوە کە برایانتان لە هێزەکانی قودس تا لەناوبردن و بن‌بڕکردنی یەکجاریی زایۆنییەکان و ئازادی فەلەستین و قودسی پیرۆز، شانبەشانی ئێوە و حزبوڵڵای قارەمان دەوەستێت.