بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "القدس العربی"، تاهیر نونو لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس جەختی کرد کە ئەو بزووتنەوەیە ئاگربڕی کاتی لە کەرتی غەزە ڕەت دەکاتەوە.
وتیشی: بزووتنەوەی حەماس ڕازییە بە هەر جۆرە پێشنیارێک سەبارەت بە وەستاندنی هەمیشەیی شەڕ لە کەرتی غەزە.
پێشتر میدیاکان سەبارەت بە پێشنیاری وەستاندنی کاتی و چەند ڕۆژەی شەڕ لە کەرتی غەزە و ئازادیی چەند یەخسیری زایۆنی نووسیبوویان.