سەربازە بێناونیشانەکانی ئیمام زەمان (د.خ) لە ئۆپراسیۆنێکدا، گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازی هاتنە ناو ئێران بوون، تێکشکاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازە بێناونیشانەکانی ئیمام زەمان (د.خ) تاقمێکی تیرۆریستی جوداخوازی سەر بە ڕژێمی زایۆنی کە بەنیازی هاتنە ناو وڵاتی ئێران بوون، ناسیەوە.

ئەم گرووپە تیرۆریستییە جوداخوازە بە ئامانجی دروستکردنی ئاژاوە لە شەقام و تیرۆر و نائەمنی لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە هاتبوون و بەنیازبوون بچنە ناو پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە.

لە کاتی چوونە ناو وڵات تێکشکێندران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنە، یەکێک لە کادیرە سەرەکییەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە کوژرا و دوو هاوەڵەکەی دەستبەسەر کران و چەکەکانیان بە هەمان شێوە دەستی بەسەردا گیرا.