پرۆفیسۆر فەرهاد نازرزادەی کرمانی لە مامۆستایان و هونەرمەندانی ناسراوەی بواری شانۆ، کارگەیەکی لەبارەی جوانی‌ناسی شانۆ لە سەقز بەڕێوە برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەم کارگەیەدا کە بە هەوڵی ڕێکخراوی هونەرجوویانی پەیوەندی سەقز و بە هاوکاریی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئەو شارە بەڕێوە چوو، پرۆفیسۆر فەرهاد نازرزادەی کرمانی لە مامۆستایان و هونەرمەندانی ناسراوەی بواری شانۆ، بە شێوەی وانەوتار پرسی جوانی‌ناسی لە هونەری شانۆدا بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.

ئەم کارگەیە ڕۆژی هەینی ڕابردوو (٤ی خەزەڵوەر) لە هۆڵی ئامفی تیاتری ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی شاری سەقز بەڕیوە چوو.