ئازەر دێهقان خوێندکاری بواری زانستە سیاسییەکانی کوردستان و کانیدیدای دوو خولی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە سەروێن وەکوو نمانەی ڕەسەنایەتی خانمانی کورد ناوی برد و وتی: ئەبێ ئەو جلوبەرگە کە باڵاپۆشیشە بمێنێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرەڕای فرەچەشنی فەرهەنگی کوردستان، جلوبەرگی کوردی جۆراوجۆری تایبەتی هەیە و هەر ناوچەیەک خاوەن جلوبەرگی تایبەت بە خۆیە لەوانە، سەقزی، سۆرانی، سنەیی و هەورامی.

یەکێک لە بەشەکانی جلوبەرگی کوردی سەروێنە کە خانمانی ناوچەی گۆران یان لەیلاخ بەکاری دەهێنن و ئەمڕۆکە ئەگەرچی کەمڕەنگ بووەتەوە بەڵام هێشتا هەر لە نیو خانمانی لەیلاخی بەکار دەهێنرێت.

ئازەر دێهقان لە یەکەم کۆنگرەی نەتەوەیی خانمانی داهێنەر و پێشەنگ بەداکۆکی لەسەر بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خانمان لە گەشەی سەقامگیری وڵات، ڕۆڵی خانمانی لە گەشەی فەرهەنگ و هونەر، سەلامەت و وەرزش ئامادە بوو و توانی ئایدیای خۆی بە داکۆکی لەسەر ژنانی کورد و ڕۆڵیان لە پێشکەوتن لە ئەو کۆنگرە ڕابگەیێنێت.

سەروێن جلوبەرگێکی هەزار ساڵە لە نێو کوردەکانی ناوچەی لەیلاخ

ناوبراو ڕایگەیاند:سەروێن وەکوو نمانەی رەچەڵەکی خانمانی کورد ناوی برد و وتی: ئەبێ ئەو جلوبەرگە کە باڵاپۆشیشە بمێنێتەوە و بە پێی کەشوهەوای ناوچەکان دەبەسترێتەوە.

دێهقان سەروێنی باڵاپۆشی هەزار ساڵە وەسف کرد و ئەوەی هۆی نیشاندانی ڕەچەڵەکی ژنی کورد وەسف کرد و پێی وایە ئەبێ ئەو شێوە پۆشینە کە نمانەی شوناسی خانمانە بپارێزرێت و لە پێشانگاکانی مۆد و جلوبەرگەوە بگرە تا پۆشینی لە ڕێورەسم و بەرنامە نەتەوەیی و خۆجەییەکان بەکار بهێنرێت.

جلوبەرگی کوردی ئەبێ وەکوو خۆی لە نێو کۆمەڵگا پڕ ڕەنگ بکرێتەوە

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەمڕۆ گەنجانی ئێمە بەهۆی چوونیان بەرەولای مۆدی ڕۆژ و فەرهەنگی ڕۆژاوایی جۆی پۆشینیان گۆڕدراوە، ڕایگەیاند: پۆشینی کوردی رەسەن لە نێو خانمانی گەنج کەمڕەنگ بووەتەوە و ئەبێ کچانی ئێمە بزانن کە پاراستنی رەسەنایەتی و شوناس بە پاراستنی جلوبەرگی خۆجەیی دەکرێت.