ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی زانای بەڕێز، حوجەتولئیسلام حاج شێخ محەممەد سەباحی، پێش نوێژی هەینی  کازروون دەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، لە پەیامێکدا، بە بۆنەی شەهید بوونی زانای قبووڵکراو و خۆشەویست، حوجەتولئیسلام، حاج شێخ محەممەد سەباحی، پێش نوێژی هەینی کازروون، سەرەخۆشی کرد.

بسم الله الرّحمن الرّحیم
هەواڵی شەهید بوونی پێش نوێژی هەینی ڕێزداری کازارون، جەنابی حوجەتولئیسڵام، "حاج شێخ محەممەد سەباحی" م پێگەیشت.

ئەوان زانایەکی خۆشەویست و قبووڵکراوی شار و خاوەن ئاکار و هەڵسوکەوتی باش و بە ڕۆحیەتی جەماوەری ناسراوبوون و نەمانی کەسانی وەکوو ئەوان جێگای داخە.

بە گوێرەی زانیاری من، ئەم تاوانە لە لایەن تاوانبارێکی ئەمنیەوە ڕویداوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و دۆستان و لایەنگرانی ئەو دەکەم و داواکارم خوا پلەی بەرز کاتەوە.

سەید عەلی خامنەیی