بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: بەڕێز بورل، کاتێ دەڵێی دەبێ داکۆکی لە ژیان و کەرامەتی مرۆیی بکرێت، پێمخۆشە بڕوا بکەم. بەڵام کێشە لەوەدایە کە هاوکارانی ئێوە لە ئەورووپا بەبێ هیچ شەڕمێک پاڵپشتی لە کۆمەڵکوژیی غەزە و لوبنان دەکەن.
ناوبراو بە پرسیار لە "گرتنەبەری ڕیوشوێنێک لە لایەن یەکێتی ئەورووپا" بۆ کۆمەڵکوژیی زیاتر لە ٥٠ هەزار فەلەستینی لە غەزە و کۆتاییهێنان بە ئاوارەیی ۱.۵ ملیۆن لوبنانی و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و زێدیان، جەختی کرد: ئەگەر وەڵامێکتان نییە کەواتە دان بەوەدا بنێن کە ئەورووپا تەنیا هێمای دوو ڕووییە.